هه‌واڵ
ڕاپۆرتی تایبه‌ت
سیاسه‌ت
‌‌‌ئابووری
‌فه‌لسه‌فه‌
تیۆری‌
‌ته‌نز‌
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
‌‌‌زانست و ته‌کنه‌ڵۆژیا‌
ده‌سه‌ڵات ‌‌
ئۆپۆزسیۆن
ئه‌نتی کاپیتاڵیزم ‌
‌مقالات عربیة
‌مقالات فارسی‌‌
‌ ‌English articles
‌وه‌رگێڕان ‌
‌کتێبخانه‌
‌‌
<June 2018>
SuMoTuWeThFrSa
272829303112
3456789
10111213141516
17181920212223
24252627282930
1234567


دوو کوردستانپۆست             



ئەو ڕابەرە گەنجەی جیهانی سەرمایەداری لیبراڵی هێنایە لەرزە !


دوایین فێڵی مێژوویی جه‌لال تاڵه‌بانی – نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ کورد " لیستی گۆڕان "ه‌!


ژنی دیکتاتۆرە عەرەبەکان خەریکی چین؟

داڕمانی یۆرۆ، داڕمانی یەکێتی ئەوروپا


Title
کۆمپانیای ئەپڵ دەرگای کۆگاکانی لەبەردەم کڕیار و هەوادارانی کاتژمێرە زیرەکەکەیدا کردەوە


img4/13/2015 12:00:00 AM
قارەمان مەمەند:

دوای چوار ساڵ لە مردنی دامەزرێنەرەکەی (ستیڤ جۆبز)، هەروەها پێنج ساڵ دوای داهێنانی ئایپاد. کۆمپانیای ئەپڵ یەکەم داهێنانی کاتژمێرە زیرەکەکەی، خستە بەردەستی کڕیاران و هەوادارانی لە سەرانسەری جیهاندا، لە ژێر سەرکردایەتی (تیم کوک) وەک یەکەم بە ڕاشکاوی هۆمۆسێکسواڵی  بەڕێوەبەری گەورەترین کۆمپانیای تەکنەلۆجی لە جیهاندا.

 سەڕەڕای ئەوەی ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی بەرواری ١٠ی نیسانی ٢٠١٥. کۆمپانیای ئەپڵ، دەرگای فرۆشگاکانی کردەوە لەبەردەم کڕیاران و هەوادارنی کاتژمێرە زیرەکەکەی، بەڵام کڕیارەکان ناتوانن لە فرۆشگاکە بیکڕین، بەڵکو تەنها لە ڕێگای ئۆنلاینەوە دەفرۆشرێ. پڕۆسەی ناردنەکەشی، چوار تا شەش هەفتە دەخایەنێت بۆ ئەوەی کڕیارەکان بەدەستیان بگات. هەروەها، بۆ هەندێک مۆدێلی. وەک کاتژمێری ستیل، نزیکەی دوو مانگ چاوەڕوانی دەوێت. نرخی کاتژمێرە زیرەکەکەی ئەپڵ لە نێوان ٣٤٩ دۆلاری ئەمریکیەوە تا هەڤدە هەزار دۆلاری ئەمریکییە. ئەپڵ، ئاماژەی بەوە نەداوە کە پێشبینی فرۆشتنی چەند کاتژمێر دەکات، بەڵام شارەزایانی بوارەکە پێشبینی دەکەن، ملییۆنێک تا دوو ملیۆن دانە بفرۆشرێ، لەیەکەم ساڵدا. بە بەراورد  تەنها لەچەند ڕۆژیکی هەفتەی یەکەمی فرۆشتنی تەلەفۆنی ئایفۆنی شەش و ئایفۆنی پڵەس، کۆمپانیای ئەپڵ زیاتر لە دەملیۆن دانەیان فرۆشت، هەروەها لە ماوەی سێ مانگی کۆتایی ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە هەفتا و چوار ملیۆن تەلەفۆنی ئایفۆنی شەش و ئایفۆنی پڵەسی فرۆشتووە.

سەرەڕای ئەوەی کاتژمێرە زیرەکەکەی کۆمپانیای ئەپڵ، داهێنانێکی گەورە لە بواری تەکنەلۆجیای لەبەرکرا- ڕاستەوخۆ لەسەر جەستەی مرۆڤەکانە، بەڵام ئەمە یەکەم کاتژمێری زیرەک نییە؛ چەندین کۆمپانییای تری وەک، گوگل و سامسۆنگ چەند ساڵێکە، کاتژمێری زیرەکیان بەرهەمهێناوە. سەرکەوتنی کاتژمێرە زیرەکەکەی ئەپڵیش بەندە بە ئاستی ڕەزامەندی بە کارهێنەرەکانیەوە، لە کاتێکدا پاتری تەلەفۆنەکەت تەنها تا نیوەی ڕۆژی کارەکەت بڕ دەکات و پێویستە دووبارە چاڕگی بکەیتەوە،کەواتە بە هەبوونی کاتژمێری زیرەک، کێشەیەکی ترت بۆخۆت زیادکردووە؛ هە موو ڕۆژێک پێویستە پاتریەکەی چاڕگبکەیتەوە. پرسیارێکی تر، ئایا ئەو کاتژمێرە بۆ ماوەی چەند ساڵە؟   بۆنموونە  بە بەهای سەد دۆلاری ئەمریکی کاتژمێرێکی ئاسایی دەکڕیت لە کۆمپانیای فۆسێڵ- گەرەنتی یانزە ساڵی لەگەڵە و ئەگەری هەیە زۆر لەو ماوەیە زیاتر کاربکات.  

 

ئامادەکردن و فۆتۆگڕافی لە سانفرانسیسکۆ، کالیفۆڕنیا                                              

قارەمان مەمەند