هه‌واڵ
ڕاپۆرتی تایبه‌ت
سیاسه‌ت
‌‌‌ئابووری
‌فه‌لسه‌فه‌
تیۆری‌
‌ته‌نز‌
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
‌‌‌زانست و ته‌کنه‌ڵۆژیا‌
ده‌سه‌ڵات ‌‌
ئۆپۆزسیۆن
ئه‌نتی کاپیتاڵیزم ‌
‌مقالات عربیة
‌مقالات فارسی‌‌
‌ ‌English articles
‌وه‌رگێڕان ‌
‌کتێبخانه‌
‌‌
<November 2018>
SuMoTuWeThFrSa
28293031123
45678910
11121314151617
18192021222324
2526272829301
2345678


دوو کوردستانپۆست             



ئەو ڕابەرە گەنجەی جیهانی سەرمایەداری لیبراڵی هێنایە لەرزە !


دوایین فێڵی مێژوویی جه‌لال تاڵه‌بانی – نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ کورد " لیستی گۆڕان "ه‌!


ژنی دیکتاتۆرە عەرەبەکان خەریکی چین؟

داڕمانی یۆرۆ، داڕمانی یەکێتی ئەوروپا


Title
تورکیا یاری بە ئاگرکرد؛ ڕوسیا گەمەکەی بەدیوێکی تردا گۆڕی!


img12/14/2015 12:00:00 AM
تاهیر ساڵح شەریف:

ڕوسەکان لە سیاسەتدا ئەوەندەی کە پراگماتیستن، نیو ئەوەندە زۆر بڵەیی ناکەن و هات و هاواری ڕاگەیاندن بەڕێ ناخەن. ڕوسەکان ڕووداو و هەلی بچووک دەقۆزنەوە تا ستراتیژییەکی گەورەتری پێ بەدیبهێنن.

سیاسەتمەتدارانی ڕوسەکان حەز بە دوژمنایەتی ناکەن لەگەڵ ئەوان دیکەدا، بەڵام دوژمنایەتیکردنیشیان یاریکردنە بە ئاگر. ئەوان توانایییە جۆراوجۆرەکانی دوژمنەکانیان بە ووردی دەخوێننەوەو پاشان گورزی پشتشکێنی خۆیانی لێدەدەن.

زۆر ناگەڕێینەوە بۆ دواوە لە مێژووی ئیمپراتۆرییە جۆراوجۆرەکانی ڕوسیادا و تەنها ئاماژەیەکی سەرپێی بە کێشەی نێوان جۆرجیا و ڕوسیا و ڕوسیا و ئۆکرانیا دەکەین. ساکشڤلی سەرۆکی جۆرجیا بە هاندانی ئەمریکا و ناتۆ دەستیکرد بە دوژمنایەتی ڕوسیا، بەڵام ڕوسیا بە بێدەنگی دوو پارچە زەوی گرنگی لە جۆرجیا کردەوە و ساکشڤلیشی لەسەر شانۆی سیاسەت لە جۆرجیا سڕییەوە.

هەروەتر، بە هاندانی ناتۆ، فاشیستەکانی ئۆکرانیا ڤیکتۆر یانۆکۆڤیجی سەرۆک کۆماری پەیڕەو ڕوسیان بە پارەو کۆمەکی سیاسیی و میدیای یەکێتی ئەوروپا و ئەمریکا لە دەسەڵات هێنایە خوارەوە. لەکاتی ڕوداوەکانی مەیدانی کییڤی پایتەختی ئۆکرانیادا هەموو جیهان هەستیدەکرد کە دەوڵەتی ڕوسیا تەنها تەماشاکەرێکی بێدەسەڵاتی ڕوخانی یانۆکۆڤیچە، بەڵام سەرلەبەیانییەک کە سەرانی ناتۆ و ئەمریکا لەخەوهەستان، بینیان کە ڕوسیای پوتین " دوورگەی کریمیا"ی لە ئۆکرانیا داماڵیوە!. دوای دابڕینی دروگەی کریمیا، سیاسەتمەدارانی کرملین بەوەشەوە نەوەستان و ڕێک ئۆکرانیانکرد بە دوو بەشەوە و بەشی ڕۆژهەڵاتەکەیان خستە ژێر دەستی ڕوس زمانەکانی ئۆکرانیاوە!.

لە سیناریۆی داعش و پلانی ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپادا بۆ ڕوخاندنی ڕژێمی ئەسەد، ڕوسەکان بە بێدەنگی و تەنها لەڕێگای هوشداری ئەفسەرێکی دوو ئەستێرەیانەوە لەبەغدا، بە سەفارەتی ئەمریکایان راگەیاند کە تا دوو کاتژمێری دیکە بۆمبارانی داعش دەستپێدەکەین. ڕێک بە دوای دوو کاتژمێرەکە لە هوشداری ئەفسەرە ڕوسییەکە بەسەفارەتی ئەمریکا لە بەغدا، بۆمبارانەکانی هێزی ئاسمانی ڕوسیا لەژی تیرۆریستەکانی النصرە و داعش و ئەوانی دیکە دەستیپێکرد!.

هاتنە مەیدانی ڕوسیا لە جەنگ و قەیرانی سوریادا، لەکات وساتیکی گونجاودا بوو؛ لەلایەک ئۆردوغان ئاوارە سورییەکانی بەسەر ئەوروپادا باراند بوو، لەلایەکی دیکەوە هەم تورکیا و هەم یەکێتی ئەوروپا و ئەمریکا دەیانویست قەیرانی مرۆیی ئاوارەکانی سوریا بکەنە بیانوییەک بۆ دروستکردنی ناوچەیەکی دژە فڕین بەمەبەستی ڕێکخستنی گروپە تیرۆریستەکانی سوریا بۆ ڕوخاندنی ڕژێمی ئەسەد، بەڵام ڕوسیا هەلەکەی قۆستەوە بۆ لەشکرکێشی خۆی بۆ سوریا. بنکە سەربازییەکانی بەندەری طرطوس و لائزقییەی پڕ لە فرۆکەو چەکی پێشکەوتووانە خۆیکرد. بیانوی ڕوسیا لەو لەشکرکێشییە بۆ سەر خاکی سوریا لێدانی داعش بوو، بەڵام لێدانی داعش بۆ کرملین تەنها بیانوییەک بوو کە سەدان سەرەداوی تاکتیکی و ستراتیژی درێژماوەی ڕوسیای لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و لە جیهاندا پێوەبەسترابووەوە.

ڕوسیا بە بیانوی شەڕی داعشەوە، دەستی ئۆردوغان و ناتۆی لەسوریادا لەپشتەوە بەستەوە. ئەمریکاو یەکیتی ئەوروپا کاتێک لەوە تێگەیشتن کە ڕوسیا لە قەیرانی سوریادا تووشی سەرگێژەیکردوون و بەتەوای غافڵگیریکردوون، ئینجا دەستیاندایە بزواندن و هاندانی گێلە پیاوێکی وەک ئۆردوغان بەرامبەر بە ڕوسیا.

ئۆردوغان کە دەبەنگترین پیاوی سیاستە لە مێژووی هاوچەرخی تورکیادا، بە غروریەتی نیوعوسمانیانەوە کەوتە بەرامبەر ڕوسیاوە. ئەو هوشداری تووندی یەک بەدوای یەکی بە ڕوسیا دەدا و تا سەرئەنجام گۆڵمەزی خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی جۆری سو ٢٤ ڕوسی بەڕێخست. ڕوسەکان وەک پیشەی هەمیشەییان، ئەم دوژمنکارییەی ڕەقیبێکی گەمژەی خۆیان قۆستەوە بۆ گەمەیەکی گەورەتر تا چارەنووسی ئۆردوغان و دەوڵەتەکەی بەهەمان چارەنووسی ساکشڤلی سەرۆکی جۆرجیاو فاشیستەکانی ئۆکرانیا بگەیەنن!.

بەپێی یاساکانی جەنگ، خستنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی جەنگی، ڕاگەیاندنی جەنگە بەرامبەر بەویتر. ئەو کاتەی بە فەرمانی ئۆردوغان و بە ئاگاداری ئەمریکاو ناتۆ، فڕۆکە سو ٢٤ ڕوسیەکە خرایە خوارەوە، سەرانی کرملین ئەمەیان بەڕاگەیاندنی جەنگ لەدژی ڕوسیا چواند!. ئەو ڕووداوە چەند سەرەداوێکی لە تاکتیک و ستراتیژی هەزار سەرەی کرملین لەقەیرانی سوریادا ئاشکراکرد:

١- هێنانی موشەکی S400 بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاسمانی سوریاو پوچەڵکردنەوەی پلانی ناوچەی دژەفڕینی تورکیاو ناتۆ لە سوریا لەڕێگای ئەو جۆرە موشەکەوە.

٢- ئاشکراکردنی بە بەڵگەی پەیوەندی نێوان داعش و دەولەتی ئۆردوغان لە کڕین و فرۆشتنی نەوتدا.

٣- هێینانی پێشکەوتورین فڕۆکە جەنگییەکان بۆ سوریا و هێزنواند بەرامبەر بە ناتۆ، یان لەڕاستیدا ئامادەکاری تەواو بەرامبەر بە هەر جموجوڵێکی ناتۆ لە قەیرانی نێوان تورکیاو ڕوسیا، کە وەک بەشێک لە قەیرانی گشتی سوریا دەردەکەویتەوە.

٤- پێناسەکردنەوەی ڕۆڵی ڕوسیا وەک زلهێزێکی ئیمپریالیستی لە کێشە ناوچەیی و جیهیانییەکاندا و سەپاندنی هژمونی خۆی بەسەر ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

٥-  ئاشکراکردنی درۆی شەڕی دژی داعشی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بۆ بیروڕای گشتی جیهان.

قەیرانی تورکیا و ڕوسیا بەروە کوێ؟

دوای خستنە خوارەوەی فڕۆکە جەنگییە ڕوسییەکە، هیچ نەرمییەک لە سیاسەتی سەرانی کرملیندا بە رامبەر بە دەوڵەتی ئۆردوغان نابینرێنێت.

خودی ئۆردوغان و سەرانی دیکەی دەوڵەتەکەی چەندین لێدوانی ناکۆک و دژبەیەکیانداوە لەسەر خستنەخوارەوەی فڕۆکە جەنگییەکەی ڕوسیا، بەڵام هیچ یەکێکیان نەیتوانیوە سەرانی کرملین بەرامبەر سوڵتان و دەوڵەتەکەی هێور بکاتەوە.

بە دوای خستنە خوارەوەی فڕۆکە جەنگییەکەی ڕوسیادا، قەیرانی پەیوەندییەکانی تورکیا و ڕوسیا چووەتە قۆناغێکی ئاڵۆزترەوە. چەند گەمارۆیەکی ئابوریی لەلایەن مۆسکۆوە سەپێنرا بەسەر ئەنقەرەدا. پلانی دەوڵەتەکەی پوتین ئەوەیە کە چوارچێوەی گەمارۆکان فراوانتر بکاتەوە دژی دەوڵەتەکەی ئۆردوغان. ئەگەرچی تا ئێستا گەمارۆی غازی نەخستووەتە سەر تورکیا، بەڵام ڕوسەکان ئامادەن زیانێکی ئابوریی گەورە تەحمەول بکەن بۆ قازانجێکی چەند قات گەورەتر لەو زیانەی کە بەشێوەیەکی کاتی لەخۆیانی دەدەن. بۆیە بڕینی غاز لە تورکیا لەلایەن ڕوسیاوە لە خانەی مەحالدا نییە و ئەگەرێکی پێشبینیکراوە. بڕینی غاز لە تورکیا، دەبێتە یەکێک لە تراژیدیا ئابورییەکانی دەوڵەتەکەی ئۆردوغان، بەڵام هێشتا بڕینی غاز سەرەتای قەیرانەکە دەبێت لە پەیوەندی نیوان تورکیاو ڕوسیادا.

سەرانی کرملین بەو ئەنجامە گەیشتوون کە نەک گەمارۆ ئابوریی و ئێنرجییەکان بەس نین بۆ پەڕوباڵکردنی بەرزەفڕەییە ناوچەییەکانی دەوڵەتی نیوعوسمانییەکانی ئەنقەرەو ئۆردوغان، بەڵکو ئەوان گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی کە نیوعوسمانییەکانی تورکیا لەهەر مەترسییەکی دیکە مەترسیترن بەسەر بەرژەوەندییەکان و ئاسایشی نەتەوەیی و جیهانی ڕوسیاوە. بۆیە ناچاردەبن هەلی خستنەخوارەوەی فڕۆکە جەنگییەکەیان تا ئەو ئاستە بقۆزنەوە کە نەک دەوڵەتی ئۆردوغانی پێبڕوخێنن، بەڵکو تورکیاش بە هەمان چارەنووسی ئۆکرانیاو جۆرجیا بگەیەنن و دەستی ناتۆ لە ناوچەکەدا بەرامبەر بە ڕوسیا ببڕنەوە.

لەڕوانگەی بەرژەوەندییە جۆراوجۆرە ناوچەییەکان و لەڕوانگەی ئاسایشی نەتەوەیی ڕوسیاوە، دەوڵەتی ئۆردوغان مەحکومە بە ڕوخان و خاکی تورکیاش یەکسانە بە پارچە پارچەبوون. کرملین قەیرانەکەی ئێستای لە گەڵ دەوڵەتی ئۆردوغاندا تا ئەو دوو ئاستە درێژە پێدەدات، بەڵام ئەمە پرۆسەیەکی خوێناوی درێژماوە دەبێت کە کۆتاییەکەی بۆ هیچ لایەک دیار نییە. هاتنە ناوەی ناتۆ بۆ ناو ئەم پرۆسە درێژخایەنە لە وێرانکردنی تورکیا لەسەر دەستی ڕوسیادا، بە جەنگێکی ئەتۆمی جیهانی وێرانکەر کۆتایی دێت، بەڵام پێشبینی ئێمە ئەوەیە کە ناتۆ وەک ماشینێکی جەنگی بە سەدان کەموکوری و کێشەوە توانای وەستاندنی ئەو پرۆسیە نابێت کە ڕوسیا بۆ ڕوخاندنی دەوڵەتەکەی ئۆردوغان و لەبەریەکهەڵوەشانەوەی یەکپارچەیی خاکی تورکیا دەستیپێکردووە. ڕوسیا لەم ستراتیژییەتەدا شکست ناخوات، چونکە ڕەقیبەکانی ئەو[ ئەندامانی ناتۆ] لە مێشکی ئۆردوغان و ئۆغڵو لاوازتر و نەخۆشترن بەرامبەر ماشینی جەنگی ڕوسیا!.